خوله‌کانی دیکە

دوایین زانیاری لەسەر تەندروستی یاریزانەکەی دانیمارک

یاریگا
دوای ئەوەی کریستن ئێریکن ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی دانیمارک لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فینلەندا لەناکاو بەرزەوی کەوت و هەر بەم هۆیەوە یارییەکەی تەواو نەکرا و بۆ ماوەیەک دواخرا، ئەو یاریزانە لە نەخۆشخانە کۆپنهاگن چارەسەری بۆ دەکرێت.

کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری لە سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەکە زانیاری دەستکەوتووە ئەو یاریزانە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری بەپەلەی بۆ کراوە و ئێستاش باری تەندروستی جێگیر بووە، بەڵام تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی لە تەندروستی دڵنیانەبنەوە، رێگە نادەن نەخۆشخانە جێبێڵێت.

ئێریکن دوای بەهۆش هاتنەوەی پەیوەندی بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی کردووە کە تەندروستی باشە و داواشی کردووە کە یارییەکە تەواو بکەن و بەم هۆیەوەش رێکخەرانی پاڵەوانتیەکە بریاندا هەر ئەمشەو یارییەکە تەواو بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button