ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

مۆرینیۆ: هیوادارم رۆناڵدۆ سێریائەی جێبێڵێت

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە نوێترین چاوپکەوتنیدا هیوادەخوازێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ خولی ئیتاڵیا جێبێڵێت و باس لە پەیوەندی ئەو یاریزانەش لەگەڵ کەریم بێنزێما یاریزانی فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات.

سپێشەل وەن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ talkSPORT بە گاڵتەوە دەڵێت ” هیوادارم کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرزی داهاتوو خولی ئیتاڵیا جێبێڵێت، بۆ ئەوەی کێشەمان بۆ دروست نەکات و ئاسودەبین لەدەستی. ئەو راهێنەرە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، بێنزێما هێرشبەری یانەی ریال مەدرید پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ دۆن هەبوو، کەریم هەمیشە هەوڵی باشترینەکان بۆ ئەو یاریزانە دەدات کە لەگەڵی یاری دەکات، ئەو یاریزانێکی خۆ ویست نیە و هەمیشە دەیەوێت بە کۆمەڵ یاری بکەن، ئەو یاریزانێکی نایابە و هاوشێوەی هاری کەینە، هەرچەندە ئەو کەمتر گۆڵ دەکات، بەڵام هەمیشە لە خزمەت تیپەکەیدایە ”.

مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات بێنزێما زۆر بە کەمی تووشی پێکان دەبێت و دڵنیاشم دوای بانگهێشت کردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لەگەڵ مباپێ و گریزمان دەتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هەروەکو چۆن لە خزمەت کریستیانۆ بوو، بەم شێوەیە دەتوانێ لە خزمەتی ئەو دوو هێرشبەرەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button