ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی بارسێلۆنا دەست نیشانکرا

یاریگا
هاندەرانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی یانەکەیان دەست نیشانکرد و دەنگیان بە گۆڵەکەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگدا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەنجامی راپرسی بۆ دەست نیشانکردنی جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی یانەکەیان بڵاوکردەوە و بە کۆی گشتی هاندەرانی بلاوگرانا گۆڵەکەی لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ وەکو جوانترین گۆڵ دەنگیان پێداوە.

لیۆ لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە توانی گۆڵ لە یانە فەرەنسیەکە بکات، بەڵام گۆڵەکەی لە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئەو یانەیە کە نزیکەی 30 یاردە لە گۆلەوە دوور بوو، یەکێک لە گۆڵە سەرنج راکێشەکانی ئەو یاریزانە بوو.

كلیك بكەن بۆ بینینی ڤیدیۆی گۆڵەكە

بابەتی زیاتر

Back to top button