ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی لالیگا سێرجیۆ ڕامۆسی دەوێت

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یەكێك لە یانەكانی خولی ئیسپانیا دەیەوێت سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە ڕیزەكانیان.

گرێبەستەكەی ڕامۆس لە كۆتایی ئەم مانگەدا لەگەل ڕیاڵ مەدرید بەسەردەچێت و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێنەكردووتەوە.

تۆڕی دیڤینسا سێنترال ئاشكرایكرد یانەی سێڤییای ئیسپانی دەیەوێت بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو گرێبەست لەگەل ڕامۆس واژۆ بكات بو موچەی 7 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێكدا.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد یانەكەی پێشووی سێرجیۆ ڕامۆس دەیەوێت دوای وازهێنانی لە یاریكردن گرێبەستێك لە ئیدارەی یانەكەیان بۆ بەرگریكارە ئیسپانیەكە دابنێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button