ئینگڵته‌را

ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەگوێرۆ کردییە دیاری بۆ فرۆشتن نمایشکراوە

سێرجیۆ ئەگوێرۆ دوای جێهێشتنی مانچێستەر سیتی، ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکەی خۆی کردە دیاری بۆ ستافێکی یانەکە بەڵام ئێستا بۆ فرۆشتن نمایش کراوە.

ئەستێرە مێژووییەکەی ستیزن کاتژمێرێکی تایبەتی بەخشییە سەرجەم ئەندامان و کارمەندانی یانەکە، لەگەڵ ئەوەش بە شێوەیەکی تیروپشک ئۆتۆمبێلەکەی بەخشییە  ئالی مارلاند کە کارمەندێکی بەشی جلوبەرگی یانەکە بوو.

ئەمڕۆ ئاشکرابوو، ئالی لە ماڵپەڕی ئیبەی ئۆتۆمبێلەکەی ئەگوێرۆی بۆ فرۆشتن داناوە چونکە بە گوتەی خۆی پێویستی پێی نیە و دەشیەوێت ٥٪ی پارەکەی ببەخشێت بە دەزگای خێرخوازی.

ئۆتۆمبێلەکەی سێرجیۆ لە جۆری رەینج  رۆڤەر ئیڤۆک ٢٠١٦ـەیە و نرخی ٤٠ هەزار پاوەندە.

Sergio Aguero presented the car to Man City kitman Ally Marland

The car is valued at £40,000 and has a starting price on eBay of £23,000

بابەتی زیاتر

Back to top button