ئینگلتەراگرنگترین

یونایتد بەفەرمی یەکەم دەستەوارەی پێشکەشی سانچۆ کرد

یانەی مانچێستەریونایتد بەفەرمی دەستەوارەیەکی ئاڕاستەی بۆروسیا دۆرتموند کرد بۆ جەیدن سانچۆ.

ماوەی دوو ساڵە بەردەوام پڕوپاگندەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە ئارادەیە بۆ ئۆڵدترافۆرد، دواجار ئەمڕۆ ئەو یانەیە بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندی پێشکەشکردووە.

بەگوێرەی دەیلی میرۆر، پێشبینی دەکرێت ئۆفەرەکەی یونایتد رەتبکرێتەوە چونکە دۆرتموند دەیەوێت ٧٨ ملیۆن پاوەند لە فرۆشتنی جەیدن دەستبکەوێت.

لەلایەکی تر مانچێستەر لەگەڵ خودی یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن لەباری رازیبوونی یانە ئەڵمانییەکە.

دوابەدوای ئۆفەرەکەی یونایتد، بەگوتەی هەمان سەرچاوە پێشبینی دەکرێت یانەی چێڵسیش هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button