ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆرینیۆ: زوڵمم لێکراو لەکاتێکدا 25 ناسناو و نیوم هەیە

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا پێیوایە زولمی لێکراوە و پێویستە زیاتر رێز لە دەستکەوتەکانی بگیرێت و ئەو خاوەنی چەندین ناسناو و دەستکەوتی جۆراوجۆرە.

راهێنەرەکەی یانەی رۆمای ئیتاڵیا پێیوایە زولمی لێکراوە بەتایبەت لەلایەن کارگێری یانەی تۆتێنهام، دوای ئەوەی پێش یارییەکەی کۆتایی جامی فا بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دوورخرایەوە، ئەو راهێنەرە دەڵێت پێویستە زیاتر رێزی لێ بگیرێت، لەبەر ئەوەی 25 ناسناو و نیوەی لە کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ یانەکان بەدەست هێناوە.

مۆرینیۆ وەرزی ئەمساڵ دوای ئەنجامی لاواز لەگەڵ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، دواجار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بۆ وەرزی داهاتووش راهێنەرایەتی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button