ئه‌مریکا

تیتی ژمارەیەكی مێژوویی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تۆماركرد

یاریگا-

تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ژمارەیەكی مێژوویی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

هەڵبژاردەی بەڕازیل توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پاراگوای بباتەوە ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ڕاهێنەرایەتیكردنی تیتی تووشی هیچ شكستێك نەبووە لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكرد لە پاڵاوتنەكاندا تیتی لە 18 یاریدا ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی كردووە ، 16 یاری براوە بووە لە دوو یاریدا یەكسان بووە ، ئەوەش درێژترین ڕیكۆردی هەر ڕاهێنەرێكە لە مێژوودا.

بەڕازیل كۆی خاڵەكانی لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی بۆ 18 خال بەرزكردەوە و لە پێشەنگی هەلبژاردەكانی ئەمریكای باشوور دەبیندرێت بۆ گەشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button