ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤیناڵدوم پاریسی هەڵبژارد

یاریگا-جیۆرجینیۆ ڤیناڵدوم بڕیاریدا یانەی پاریس سان جێرمان هەڵبژێرێت بەسەر بارسێلۆنا.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە، پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا بەڵام هاوکێشەکە گۆڕدرا کاتێک پاریس دوو هێندەی موچەکەی بارسای پێشکەشکرد.

ڤیناڵدوم بە ٤ ملیۆن یۆرۆی بارسا رازیبوو بەڵام پاریس موچەی ٨ ملیۆن یۆرۆی خستەبەردەم، تا ئەمڕۆ هێشتا ئەو یاریزانە بەتەواوی یەکلانەبووبووەوە بۆ یانە فەڕەنسییەکە تاوەکو راگەیەندرا پاریس ٨ ملیۆنی پێدەدات دوای باج.

جگە لە مووچە، پاریس ئامادەیە گرێبەستی سێ ساڵ لەگەڵ هۆڵەندییە ٣٠ ساڵەکە واژۆبکات.

وابڕیارە بەمزووانە گرێبەستەکە ببێتە فەرمی بەڵام جیۆرجینیۆ ناتوانێت پەیوەندی بە یانەکەوە بکات تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بەهۆی ئەوەی لەوکاتەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button