ئه‌وروپائیسپانیا

چاوەرێ دەکرێت بۆسکێتس بەشداری یۆرۆ بکات

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەماوەی رابردوو بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کامپی ئامادەکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخرایەوە و ئێستاش باری تەندروستی باشە و چاوەڕێش دەکرێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.

ئادریا ئالبێتس رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی کاپتنەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێستا ئەو یاریزانە باری تەندروستی جێگیرە و هیچ کێشەیەکی نیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بگەرێتەوە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بکاتەوە، بۆیە لە رۆژانی داهاتوو و پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بریار لەسەر چارەنوسی دەدرێت.

ئەم هەواڵەی رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە لە کاتێکدایە، لویس ئێنریکێ راهێنەری لارۆخا شوێنگرەوەی بۆسکێتسی بانگهێشت کردووە و پێناچێت ئەو یاریزانە رێگەی پێ بدرێت کەمتر لە دوو هەفتە کەرەنتینە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button