ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆرینهۆ داوای یاریزانێکی تۆتنهام دەکات

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی رۆما دەیەوێت کارلۆس ڤینیسیوسی یاریزانی سپێرز بگوازێتەوە.

ڤینیسیوس لەگەڵ مۆرینهۆ لە تۆتنهام ئاستێکی بەرزی نیشاندا بەڵام لە بنەڕەتدا یاریزانی بەنفیکایە و بە خواستن یاری بۆ یانە ئینگلیزییەکە ئەنجام دەدا. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا پێناچێت سپێرز بەیەکجاری ئەو یاریزانە بکڕێت و پێشبینی دەکرێت بگەڕێتەوە بەنفیکا. مۆرینهۆش داوای کردووە رۆما بە خواستن بیگوازێتەوە بەڵام مافی کڕینەوەی یەکجارەکییان هەبێت.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پێشتر لە ئیتاڵیا یاریکردووە و یاریزانی ناپۆلی بوو تاوەکو لە ٢٠١٩دا بەرامبەر بە ١٧ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بەنفیکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button