ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لاپۆرتا: ئەگوێرۆ بە خۆشیەكان شادمان دەكاتەوە

یاریگا- 

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی ئەگوێرۆ بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە.

بەشێوەیەكی فەرمی و بە گرێبەستێكی سەربەخۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری پێشووی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

لە كۆنگرەی ناساندنی یاریزانەكەدا لاپۆرتا ووتی: سێرجیۆ بەخێر بێیت بۆ بارسێلۆنا ، شانازی دەكەم كە یاریزانێكی لە یانەكەمان دەمەوێت سوپاسی هەمووان بكەم بۆ ئەوەی كە ئێستا تۆ لێرەی ، هەموو كاتێك یاریزانێكی خۆشەویست بوویت لای هاندەرەكانمان.

هەروەها ووتیشی: تۆ یەكەم گرێبەستمانی بێگومان خۆشی و شادی دەگەڕێنیتەوە بۆ ئێمە ، دڵخۆشین پێش دەستپێكردنی كۆپا ئەمریكا گرێبەستەكەمان یەكلاكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button