ئه‌وروپائیتاڵیا

باشترین بەرگریكاری خولی ئیتاڵیا دەستنیشانكرا

یاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترین بەرگریكاری خولی ئیتاڵیای بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرد.

هەژماری فەڕمی كاڵچیۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كریستیان ڕۆمێرۆ بەرگریكاری ئەتلانتای وەك باشترین بەرگریكاری سێریا ئەی بۆ ئەم وەرزە دەستنیشانكرد.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵبژاردنی ڕۆمێرۆ وەك باشترین بەرگریكار ئەوەیە كە لێهاتووی تەكنیكی لەم وەرزەدا بەڕێژەی %92.1 بووە.

چاوەڕوان دەكرێت لە یەكەم یاری وەرزی نوێدا سەرجەم خەڵاتەكانی باشترینەكان پێشكەش بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button