ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێرجی رۆبێرتۆ لەلایەن گواردیۆلا داواکراوە

یاریگا-سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی بارسێلۆنا خواستی پیپ گواردیۆلایە بۆ مانچێستەر سیتی.

سێرجی تا دێت زیاتر متمانەی راهێنەر رۆناڵد کومان لەدەست دەدات و لە وەرزی رابردوو بە کەمی سوودی لێبینرا. بەگوێرەی دیاریۆ سپۆرت  ئەوە روونە کە ئەو یاریزانە بارسا جێدەهێڵێت، گواردیۆلاش دەیەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانە یەکبگرێتەوە.

سپۆرت دەڵێت خودی یاریزانەکەش حەز بە گواستنەوە دەکات بۆ ئینگلتەرا لە کاتێکدا هاوینی رابردوو مان سیتی هەوڵی بۆ ئەو یاریزانەدا بەڵام خۆی مانەوەی هەڵبژارد.

سێرجی تەنها ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ بارسێلۆنا و داهاتووی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button