ئه‌وروپائینگلتەرا

تیاگۆ سێلڤا باس لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ دەكات

یاریگا- 

تیاگۆ سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان لە مانچێستەر سیتی دەربڕی.

چێڵسی توانی بە تاكە گۆڵێكی كای هاڤێرتز یاریەكە لە مانچێستەر سیتی بباتەوە و بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ.

لە دوای یاریەكە سێلڤا ووتی: هەموو جارێك لە پاریس سان جێرمان كە دەكراینە دەرەوە هەستم بە بەرپرسیاریەتی دەكرد ، چونكە بە هەموو توانایەكم یاریم دەكرد.

هەروەها ووتیشی: بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گرنگترین ڕووداوە لە ژیانم ، من زۆر دڵخۆشم.

بەردەوام بوو ووتی: نەمانتوانی ئەمە لەگەل پاریس بەدەستبهێنین ، هیوادارم لە داهاتوودا پاریس بەدەستیبهێنێت.

لە كۆتایشدا بەرگریكارە بەڕازیلیەكە ستایشی لامپاردی كرد و ووتی: بە بێ لامپارد نە دەگەشتینە ئەم كاتە هیوادارم وەك من دلخۆش بێت.

لە سەرەتایی ئەم وەرزەدا بە گرێبەستێكی سەربەخۆ سێلڤا لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی چێڵسیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button