ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی كۆرتوا دوای ڕۆشتنی زێدان

یاریگا- 

ماڵئاواییكردنی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ڕاهێنەری یانەكەیان زەینەدین زێدان.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند زەینەدین زێدان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە تیبۆ كۆرتوا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و زێدانی داناوە و نووسیوویەتی: ” شانازیەكی گەورەیە كە ئەفسانەیەكی وەك تۆ ڕاهێنەرم بووە ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە فێرت كردووین و لێتەوە فێر بووین ، سوپاسی ئەو متمانەیە دەكەم كە هەمیشە پێت داوین و لەگەڵمان بووی ، هیوادارم دووبارە پێت شاد بینەوە ، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button