ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیناڵدۆم بە بەڕێزەوە بەڕێکرا

یاریگا-جینی ڤیناڵدۆم ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول لە کۆتا یاری وەرزدا ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد.

یاریزانە هۆڵەندییەکە پاش کۆتا یاری وەرز کە تێیدا لیڤەرپوول سەرکەوت بۆ خولی پاڵەوانەکان رێڕەوی رێزلێنانی بۆ دانرا و ماڵئاوایی لێکرا.

جینی پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەتوانێت پەیوەندی بکات بە هەر یانەیەک بێ بەرامبەر. لە ئێستاداش یانەکانی بارسێلۆنا، بایەرن میونشن و پاریس سان جێرمان لە ریزی ئەوانەن کە رەنگە سوود لە تواناکانی ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە ببینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button