ئیسپانیا

فەرمی: جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت

یاریگا-ئەمڕۆ راگەیەندرا جامی سوپەری ئیسپانیای وەرزی نوێ لە سعودیە ئەنجام دەدرێت.

پاڵەوانێتییەکە بە بەشداری خاوەن پلەی یەکەم و دووهەمی جامی شا و خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت بەوەش یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا، ریاڵ مەدرید  وئەتلەتیک بلباو بەشداردەبن.

یارییەکان لە مانگی یەکدا ئەنجام دەدرێن لە یاریگای شاری عەبدوڵای وەرزشیی.

یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا رووبەرووی یەکدەبنەوە و بەهەمان شێوە بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو. براوەی هەردوو یارییەکە دەگەنە کۆتایی و پاڵەوانی جامی سوپەر دیاری دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button