ئه‌وروپائیتاڵیا

لاوتارۆ تووشی سزایەکی سەیر دەبێتەوە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە دوایین یاری ئەم وەرزەی یانەکەی لە سێریائەی کارتێکی زەردی پێدرا و بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی نێرازۆری پێنجەم کارتی زەردی لەسەر یەک لە دوایین یاری ئەم وەرزەی یانەکەی وەرگرت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووە ئاخۆ بۆ یاری سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەر یۆڤێنتۆس سڕ دەکرێت، یان لە یەکەم یاری وەرزی داهاتووی خولەکە، چونکە تاوەکو ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکەی سوپەر دیاری نەکراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، ئەگەر یاری سوپەر پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ سێریائەی بکرێت، ئەو کات لاوتارۆ لەم یارییە بێ بەش دەبێت، بە پێچەوانەوە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button