ئه‌وروپا

میسی لە كارێك پەشیمانە كە نەیكردووە

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە كارێك پەشیمانە كە پێشتر نەیكردووە.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆلیەی ئەرجەنتینی میسی ووتی: هەست بە پەشیمانی دەكەم كە لە ڕابردوودا ئەو كاتانەی كە بچووك بووم داوای درێسی ڕۆناڵدۆ و ڕۆبەرتۆ كارلۆسم نەكردووە.

هەروەها ووتیشی: ئەو دوو یاریزانەی كە ڕووبەڕوویان یاریم كردووە ، ئێستاش خۆزگە دەخوازم كە درێسەكانیانم وەرگرتایە.

شایەنی باسە گرێبەستی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داهاتووی خۆی یەكلا بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button