ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ڤیاڕیاڵ دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە بردنەوە هەیە لە ڤیاڕیال و هەروەها دەبێت چاوەڕوانی یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات لە ئەگەری دۆڕان یان یەكسان بوونی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرامبەر ڤایادۆلید ئەوا بە فەرمی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئۆدریۆزۆلا ، میلیتاو ، ناچۆ ، میگێل

هێڵی ناوەند: ڤالڤێردی ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڕۆدریگۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button