عێراق

بەپەلە: شەش یاریزانی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێڕاق کران

یاریگا- 

کاتانیچ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق شەش یاریزانی تازەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرد بۆ دوو یاریە دۆستانەکەی بەرامبەر تاجیکستان و نیپاڵ.

دوای ئەوەی یانەی شوڕتە یاریزانەکانی لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاڕدەی عێڕاق گەڕاندەوە بۆ یانەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری جامی عێڕاق، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق هەریەک لە ( ئەحمەد عەبدولحسێن ، مەحەمەد عەبدولزەهڕە ، مستەفا نازم ، مەحەمەد ڕەزا ، سەجاد جاسم ، بەسام شاکر) بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرد لە شوێنی ئەوان.

دوای ئەوەی هەردوو یانەی جەویە و شوڕتە داوایان کردیاریەکەیان لەج جامی عێڕاق بۆ دوابخرێت بەهۆی ئەوەی یاریزانەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیانن، دەستەی کاتی بەڕێوەبردنی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ڕەتیکردەوە داواکە قبوڵ بکات و بۆیە یانەی شوڕتە یاریزانەکانی گەڕاندەوە و چاوەڕوان دەکرێت یانەی قوەی جەویش هەمان کار ئەنجامبدات یاریزانەکانی لە هەڵبژاردەی عێڕاق بگەڕێنێتەوە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button