ئه‌مریکائه‌وروپا

نیۆیۆرک تایمز نهێنیەکی ترسناک لەسەر ئینفانتینۆ ئاشكرا دەکات

یاریگا
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بە پاڵپشتی کردنی ئەو یانانە تۆمەتبار دەکرێت کە داهێنەری خولی سوپەری ئەوروپان.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کردووە بەم دواییە زانیاری ئەوەیان دەستکەوتووە لە سەرەتای بیرۆکەی دروست کردنی خولێکی نوێ بەناوی Super League هەر لە سەرەتاوە سەرۆکی فیفا پاڵپشتی ئەوانی کردووە و چەندینجاریش لەگەڵ ئەو یانە سەرەکیانە کۆبووەتەوە و پاڵپشتی خۆی راگەیاندووە، بەڵام بەم دواییە پاش ئەوەی کاردانەوەیەکی گەورەی لەسەر دروست بوو، پاشەکشەی لە پلانەکە کرد.

هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی ئەو خولە، بەڵام زۆربەی ئەو یانانەی بەشدار بوون لە پرۆسەکە کشانەوە.

Back to top button