ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕۆبن دیاز خەڵاتێكی گرنگی بەدەستهێنا

یاریگا- 

كۆمەڵەی نوسەران و ڕۆژنامەنووسان لە ئینگلتەرا خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بۆ وەرزی 2020-2021 دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان كیڤن دی برۆین و ڕۆبن دیاز و هاری كەین كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەیان دەكرد.

ڕۆبن دیازی پورتوگالی و بەرگریكاری یانەی مانچێستەر سیتی خەڵاتەكەی بردەوە ،بەوەش بوو بە یەكەم بەرگریكار ئەو خەڵاتە بباتەوە لە دوای ستیف نیكۆلی بەرگریكاری لیڤەرپول لە ساڵی 1989.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەبەرگریكاریەكەی سیتیزن ووتی: ئەوە شانازیەكی گەورەیە ، من زۆر دڵخۆشم ، نەمدەتوانی ئەو خەڵاتە ببەمەوە ئەگەر تیمەكەم هاوكارم نەبوونایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button