ئینگلتەراگرنگترین

بێکهام نوێترین ئەندامی “هۆڵی ناوداران”ی پریمەرلیگە

یاریگا-دەیڤد بێکهام خرایە لیستی ئەستێرە مێژووییەکانی پریمەرلیگ و بووە هەشتەم ئەندامی خێزانی هۆڵی ناودارانی ئەو خولە.

ئەمساڵ پریمەرلیگ بڕیاریدا، رێز لە ئەستێرە مێژووییەکانی خولەکە بگرێت لە رێگای دانانی “هۆڵی ناوداران”،تا ئێستاش هەشت یاریزان راگەیەندراون.

بێکهام لەگەڵ یونایتد ٢٥٦ یاری ئەنجامداوە ٦٢ گۆڵی تۆمارکردووە و ٨٠ی دیکەی دروستکردووە. هەروەها شەش جار بووەتە براوەی خولەکە.

بەمەش دەیڤد چووە پاڵ هەریەک لە ئالان شیرەر،  تیێری هێنری، ئێریک کانتۆنا، رۆی کین، ستیڤن جیرارد، فرانک لامپارد و دێنیس بێرکامپ.

دەیان یاریزانی دیکەش پاڵێوراون بۆ ئەو شەرەفە و لە داهاتووییەکی نزیک ناوەکانیان ئاشکرادەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button