ئه‌وروپائیتاڵیا

بۆفۆن ژمارەیەكی مانچینی یەكسان كردەوە

یاریگا- 

جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات پێش ڕۆشتنی لە یانەكەی نازناوێكی دیكەی بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو یوڤێنتوس لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ئەتلانتا بوویەوە و یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی خانمە پیرەكە كۆتایی هات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بۆفۆن شەش جار نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە پێنج جار لەگەل یوڤی و جارێك لەگەڵ پارما ، بەوەش ژمارەكەی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیتاڵیای یەكسان كردەوە كە شەش نازناوی بەدەستهێنا بوو چوار نازناو لەگەل سامپدۆریا و دوو نازناو لەگەڵ لازیۆ ، بەوەش هیچ یاریزانێك نیە ئەوەندە جار ئەو نازناوەی بەدەستهێنابێت.

شایەنی باسە پێشتر گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە ڕایگەیاند كە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی بیانكۆنێری جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button