ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ خواستی خۆی بۆ مانەوە لە یوڤێنتوس دەربڕی

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خواستی خۆی بۆ مانەوە لە ڕیزەكانی یانەكە دەربڕی.

شەوی ڕابردوو بە بردنەوەیان لە ئەتلانتا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ، یوڤێنتوس نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ دەكرد لە ڕیزەكانی یوڤێنتوس دوای كۆتایهاتنی وەرز.

لە دوای یاریەكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دۆن نووسیوویەتی: ” هیچ شتێك نیە لە دڵخۆشی زیاتر بۆ بردنەوەی نازناوێكی دیكە لەم یانە نایابە ، تا كۆتایی ، با بڕۆین یوڤێنتوس 🏆🏳️🏴🙏🏾 ”.

بە بردنەوەی ئەو نازناوە ئەستێرە پورتوگالیەكە ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ یوڤی بۆ پێنج نازناو بەرزكردەوە ، دوو نازناوی خولی ئیتاڵی و دوو نازناوی سوپەری ئیتاڵی و نازناوێكی جامی ئیتاڵیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button