ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: داڤید لویز ئارسێناڵ جێدێڵێت

یاریگا
داڤید لویز، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەناچاری ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە گرێبەستەکەی بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان نوێ ناکرێتەوە و ئەم یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بە یەکجاری یانەکەیان جێدێڵێت. یاریزانەکەی گەنەرز تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە چەند یانەیەک لە پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

داڤید لویز لە ساڵی 2019 ریزەکانی یانەی چێڵسی جێهێشت و پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 73 یاری کرد و توانی تەنها چوار گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

Back to top button