ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: پاریس سان جێرمان گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیكەی نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی جولیان دراكسلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەكەی تا ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

دراكسلەر لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2017 لە فۆلفسبۆرگەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریسەوە كرد.

ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە 172 یاری بە درێسی پاریسەوە ئەنجام داوە و توانیویەتی 24 گۆڵ تۆمار بكات و 39 گۆڵیش درووست بكات ، هەروەها لەگەل یانە فەڕەنسیەكە 10 نازناوی بردووەتەوە لەوانە سێ نازناوی خولی فەڕەنسی و سێ نازناوی جامی فەڕەنسا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button