ئه‌وروپا

نۆیەر پیرۆزبایی لە ئەلیسۆن دەكات بۆ تۆماركردنی گۆڵە نایابەكەی

یاریگا- 

مانوێل نۆیەری ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات پیرۆزبایی لە ئەلیسۆن بیكەری بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات سەبارەت بە تۆماركردنی گۆڵە نایابەكەی.

وێست برۆمیچ لەیاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بۆ ڕێدز كۆتایی هات ، گۆڵی دووەمی لیڤەرپول لەلایەن ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێزەوە تۆماركرا لە كۆتا خولەكی كاتی زیادكراوی یاریەكەدا.

ڤیدیۆی گۆڵەكە:

مانوێل نۆیەر لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی ئاهەنگگێڕانەكەی لیڤەرپولی داناوە و نووسیوویەتی:”  ئەوە چ گۆڵێك بوو هاوڕێكەم 😳😳😳😳👏🏻👏🏻👏🏻👏🏻”.

شایەنی باسە دوای تۆماركردنی ئەو گۆڵە گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە چەندین ڕیكۆردی بەناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button