ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی ریاڵ مەدرید بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی زیدان

یاریگا-زینەدین زیدان جێهێشتنی ریاڵ مەدریدی راگەیاندووە و بەگوێرەی مارکا راول گۆنزالێز بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی.

راول ئێستا راهێنەری تیمی دووەمی ریاڵ مەدریدە، ئەمەش هاوشێوەی زیدانە بەر لەوەی ئەرکی تیمی یەکەم بگرێتە دەست. بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە راول ئەو ئەرکە دەگرێتە دەست بەڵام بەهەر هۆکارێک سەرنەگرێت ئەوا یەکێک لە خواکیم لۆف یاخود ماکسیمیلیانۆ ئالێگری بژاردەی دیکەن.

راول یەکێکە لە گۆڵکارە مێژووییەکانی ریاڵ مەدرید  و نزیکە لەوەی تیمی دووهەمی ریاڵ مەدرید بگەیەنێتە خولی پلە دووی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button