ئه‌وروپائیسپانیا

ژمارەیەكی خراپ چاوەڕوانی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵ دەدات لە تۆماركردنی ژمارەیەكی خراپ ڕزگاری ببێت لە كۆتا دوو هەفتەی لالیگا.

بە پێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بارسێلۆنا هەوڵی بردنەوە دەدات لەو دوو یاریەی لە لالیگا ماویەتی تا ڕزگاری ببێت لە كەمترین كۆكردنەوەی خاڵ لە كۆتا 13 ساڵدا.

بارسێلۆنا لە ئێستادا خاوەنی 76 خالە و لە ئەگەری بردنەوەی لە هەردوو یاریەكەی كە ماویەتی كۆی خاڵەكانی دەبێتە 82 خاڵ ، هەمان ژمارەی خاڵەكانی وەرزی ڕابردوو.

لە ئەگەری سەرنەكەوتنی لەو دوو یاریەی ماویەتی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2007/2008 كە كەمترین خاڵی كۆكردەوە لەو وەرزەدا كە 67 خاڵ بوو ، لە دوای ئەو وەرزەوە بارسێلۆنا ڕێژەی خاڵەكانی لە 82 خاڵ زیاتر بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button