ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان یەكەم گرێبەستی هاوینەی كۆتایی پێهێنا

یاریگا- 

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یەكەمین گرێبەستی گواستنەوەكانی هاوینەی كۆتایی پێهێنا.

لە ئەگەری بردنەوەی یاریەك لە كۆی ئەو دوو یاریەی لە خولی ئیتاڵیا ماویەتی ئەوا میلان بە شێوەیەكی فەرمی دەگەڕێتەوە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو ، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی پتەوكردنی ڕیزەكانی دەدات.

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئیدارەی میلان بڕیاریداوە بو كڕینەوەی فیكایۆ تۆمۆری ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانە ئیتاڵیەكە دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە ڕۆسۆنێری بڕی پارەی پێویستی بۆ هەلوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی تۆمۆری ئامادە كردووە كە 28 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button