ئه‌وروپائیتاڵیا

كوادرادۆ: چاوەڕوانین بزانین سبەینێ چی ڕوودەدات

یاریگا-

خوان كوادرادۆی كۆلۆمبی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە ئینتەر میلان.

یوڤێنتوس لەیاریگای خۆی میوانداری ئینتەر میلانی كرد لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیتاڵیا و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە.

بەو بردنەوەیە یوڤێنتوس هیوای گەشتنی بە چامپیۆنسلیگ بۆ گەڕایەوە و چاوەڕوانی یاری ناپۆلی دەكات.

لە دوای یاریەكە كوادرادۆ ووتی: ماوەیەكی زۆرە لێدانی سزام جێ بە جێ نەكردووە ، هەستم بە متمانە بە خۆ بوون كرد و هەمووانیش متمانەیان بە من كرد ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاریگادا نەبوو ، بۆیە ڕۆشتم لێدانەكە جێ بە جێ بكەم.

هەروەها ووتیشی: یاریەكی سەخت بوو بۆ ئێمە بەرامبەر یانەیەكی بەهێز ، توانیمان سێ خاڵی یاریەكە بەدەستبهێنین ، چاوەڕوان دەكەین بزانین سبەینێ چی ڕوودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button