عێراقکوردستان

لیستی نوێی هەڵبژاردەی عێڕاقی ڕاگەیەنرا و یاریزانێکی کورد بانگهێشتکراوە.

یاریگا- 

کاتانیچ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ دوویاریە دۆستانە کەی داهاتووی لیستی تازەی یاریزانەکانی بڵاوکردەوە و یاریزانێکی کوردیشی بانگهێشتکردووە.

هەڵبژاردەی عێڕاق دوویاری دۆستانە ئەنجامدەدات بەر لەیاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 ی وڵاتی قەتەڕ ، دوویاریە دۆستانەکەش بەرامبەر هەریەک لە نیپاڵ و تاجیکستان دەبێت.
شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر تاکە یاریزانی کوردە لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەوە بانگهێشتکراوە، شێرکۆ بۆ سێ یەم یاریە هەلی بەشداریکردن وەردەگرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق.

وابڕیارە عێڕاق ڕۆژی 7 ی مانگی داهاتوو یاری بەرامبەر کەمبۆدیا ئەنجامبدات لە یاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی و عێڕاق لەپلەی یەکەمی گڕوپەکەی دایە تا ئێستا بە 11 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button