ئه‌وروپاگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ ناتوانێت بەشداری یۆرۆی داهاتوو بكات

یاریگا- 

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دووپاتیكردەوە كە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی تووشی پێكان بووە لە ئەژنۆیدا.

ئیبراهیمۆڤیچ لە یاری یانەكەی بەرامبەر یوڤێنتوس كە بردنەوەی كوڕانی بیۆلی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات تووشی پێكان بوو.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی میلان ڕایگەیاند دوای پشكنینەكانی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ پزیشكی یانەكە دەركەوتووە كە لە ئەژنۆی چەپیدا پێكانی هەیە.

بەپێی بەیاننامەكەی میلان سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید بەشداری یۆرۆی داهاتوو بكات.

لای خۆیەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید یان ئەندرسۆن دووپاتیكردەوە ئیبراهیمۆڤیچ ناتوانێت بەشداری یۆرۆی داهاتوو بكات بەهۆی پێكانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button