ئه‌وروپا

بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ هەموو شتێكی یەكلاكردەوە

یاریگا- 

خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داهاتووی یاریزانەكەی یەكلا كردەوە.

دوای ئەو ئاستە لاوازەی یوڤێنتوس سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم هاوینەدا ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و ئاماژە بە گەڕانەوەی بۆ سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی دەكرا.

هەروەها لای خۆیەوە دایكی ئەستێرە پورتوگالیەكە خەونی ئەوەیە  كوڕەكەی بگەڕێتەوە بۆ سپۆرتینگ لشبۆنە.

لە لێدوانێكیدا خۆرخی میندیز بۆ ڕیكۆردی پورتوگالی ووتی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دڵخۆشە بەوەی سپۆرتینگ لشبۆنە نازناوی بەدەستهێناوە بەڵام لە ئێستا پلانە پێشەییەكەی گەڕانەوەی نیە بۆ پورتوگال ،هەر بۆیە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هاوینی داهاتوودا ناگەڕێتەوە بۆ سپۆرتینگ لشبۆنە.

لەم. وەرزەدا دۆن بەشداری 42 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و 35 توانی گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button