ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس ئۆفەرێكی سەرنجراكێش بۆ ڕامۆس ئامادە دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بەرەو پێشچونێكیان لە داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات بڵاوكردەوە.

گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا بەسەردەچێت و  تا ئێستاش لەسەر نوێكردنەوەی ڕێكنەكەوتوون.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی سەرنجراكێش بۆ گواستنەوەی كاپتنەكەی مێرینگی بۆ باخچەی شازادەكان ئامادە كردووە.

شایەنی باسە ڕامۆس ئێستا پێكانی هەیە و تا كۆتایی وەرز ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button