ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2020/21

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بوو بە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2020/21.

دوای بردنەوەی لیستەر سیتی لە مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە شێوەیەكی فەرمی مان سیتی بوو بە پاڵەوانی پریمەرلیگ پێش سێ هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە.

شایەنی باسە بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا سیتیزن بوو بە پاڵەوانی پریمەرلیگ و پیپ گواردیۆلا لەو كاتەی ڕاهێنەری یانەكەیە سێ جار نازناوەكەی بردوەتەوە.

مان سیتی لە كۆتا هەفتەدا بەرامبەر ئێڤەرتۆن نازناوەكە بەرزدەكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button