ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە : زیدان باسی جێهێشتنی ریاڵ مەدرید دەکات

Korek Telecom

یاریگا-زینەدین زیدان دەنگۆی رۆیشتنی لە ریاڵ مەدرید بەهێزتر دەکات پاش  پرسیارێکی رۆژنامەنووسان لە کۆنگرە رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سیڤیلیا.

سکای سپۆرتی ئیتاڵیا لە هەواڵێکدا رایگەیاندبوو، یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری تاوەکو وەرزی داهاتووی جێگەی زیدان بگرێتەوە. کاتێکیش ئەو پرسە رووبەرووی راهێنەرە فەڕەنسییەکە کرایەوە وتی ” ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە، کارەکە بۆ ریاڵ مەدرید ئاسان دەکەم چونکە ئەوان هەموو شتێکیان پێبەخشیوم. نامەوێت کێشە بۆ یانەکە دروست بکەم، لە ئێستادا سەرەنجم لەسەر کۆتا چوار یاری وەرزە و دواتر بزانین چی روودەدات”.

ئالێگری ماوەی دوو ساڵە بێ کارە و پاش وازهێنانی لە یوڤێنتۆس هیچ ئەرکێکی دیگەی نەگرتووەتە ئەستۆ، راهێنەرە ئیتاڵییەکە براوەی خولی ئیتاڵییە لەگەڵ یۆڤی و ئەیسی میلان دا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!