یاریگا–
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پەیامێک ئاراستەی رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانی دەکات و بەبۆنەی بەدەست هێنانی خەڵاتی لاوریۆس پیرۆزبایی لێدەکات.
شەوی رابردوو لە شاری سێڤییای ئیسپانیا خەڵاتەکانی لاوریۆس بۆ ساڵی 2020 بەشێوەی ئۆنڵاین راگەیەندران و تێنسزانە ئیسپانەیەکەش وەکو باشترین وەرزشوانی ساڵ خەڵاتکرا و دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش گۆڵکارە مێژوویەکەی بلاوگرانا پەیامێکی ئاراستە کرد و رایگەیاند ” تۆ شایستەی ئەم خەڵاتە بووی، تۆ نمونەیەکی بەرزی بۆ هەموومان و من یەکێم لە هاندەرە سەرسەختەکانت ”.
نادال ساڵی رابردوو توانی ناسناوی فەرەنسای کراوە بەدەست بێنێت و ژمارەی ناسناوەکانی گراندسلامی لەگەڵ رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسڕی یەکسانکردەوە.