ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێدەچێت دوایین وەرزی بێت لەگەڵ ئەو یانەیە و بەم هۆیەوەش چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

کریستیان فالک رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرە موسوڵمانەکەی رێدز بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی و توماس توخێل راهێنەری ئەو یانەیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، لە پێناو بەهێزکردنی هێلی پێشەوەی یانەکەیان، هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی یاریزانی پێشووی یانەکەیان بدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، هەوڵەکان بەفەرمی دەست پێ بکرێن.

سەڵاح پێشتر لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد و تەنها وەرزێک لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بوو و دواتر پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد و تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button