ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕیاز مەحرەزی وەك باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرد.

ڕیاز مەحرەز كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەی لەگەل هەریەك لە ڕۆبن دیاز و نگۆلۆ كانتی و كای هاڤێرتز دەكرد و دواجار ئەستێرە جەزائیریەكە خەڵاتەكەی بردەوە.

لە یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان هێرشبەرەكەی سیتیزن و خاوەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و یانەكەی بگەیەنێتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مانچێستەر سیتی ڕوووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button