ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ڕۆما ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

یاریگا-

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی پاولۆ فونیسكای پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

یانەی ڕۆما ئەم وەرزە ئاستێكی خراپی پێشكەش كردووە و بە جۆرێك لە ڕیزبەندی سێریا ئەی لە پلەی حەوتەم دێت و لە یۆرۆپالیگیش لە یاری چوون بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە مانچێستەر یونایتد دۆڕا.

ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی ڕۆما لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند لە كۆتایی وەرز پاولۆ فونیسكا لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی یانەكە دووردەخرێتەوە بە بێ دیاریكردنی شوێنگرەوەی.

لە بەیاننامەكەدا ڕۆما ستایشی فۆنیسكا دەكات بۆ ئەوەی لەو دوو وەرزەدا پێشكەشی كردوون و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە داهاتوویدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button