ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بەپەلە: ئەنجامی پشکنینەکەی ڤالڤێردی گەڕایەوە

یاریگا-فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ئۆروگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە و دواجار توانی ئەم ڤایرۆسە تێپەڕێنێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە شەوی رابردوو بۆ دووەمجار لە ماوەی 24 کاتژمێر پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا و لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچوو و ئەو یاریزانە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بریارە شەوی داهاتوو بکرێت ئامادە دەبێت و بریاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بکات.

ڤالڤێردی دوای یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ توشبووەکی کۆرۆنا تووشی پەتا جیهانیەکە بوو و لەو کاتەوەش لە یانەکەی دابڕا و بەشداری هیچ یارییەکی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button