ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا بڕیاریدا كە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەبچێت.
وا بڕیارە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ لە بەرواری 26ی ئەم مانگە لە یاریگای ئینیرجا گدانسك لە پۆڵەندا بەڕێوەبچێت بە ئامادەبوونی 9500 هاندەر.
یوفا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ”دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ئەوەیان پشتڕاستكردووەتەوە كە یاریگاكە توانای لە خۆگرتنی %25ی هاندەری هەیە یان ڕێژەی 9500 هاندەر”.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە ئەو هاندەرانەی دەچن بۆ یاریگا دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.
شایەنی باسە یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگ لەنێوان مانچێستەر یونایتد و ڕۆما هەروەها ڤیاڕیال و ئەرسیناڵ بەڕێوە دەچێت.