ئه‌وروپائیسپانیا

چوار یاریزانی بارسێلۆنا هەڕەشەی ڕاگیرانیان لەسەرە بۆ یاری ئەتلەتیكۆ مەدرید

Korek Telecom

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید هەڕەشەی ڕاگیرانی چوار یاریزانی لەسەرە.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چوار یاریزانی بارسێلۆنا لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەرد لە یاریەكەی ئەمشەویان بەرامبەر ڤالینسیا ئەوا ناتوانن لە یاری داهاتوویان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشداری بكەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە بارسێلۆنا لە یاریگای مێستایا ببێتە میوانی ڤالینسیا لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

هەریەك لە ( لیۆنێل میسی و فرانكی دی یۆنگ و ئەنتوان گریزمان و ئۆسكار مینگوێزا ) لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەرد بەرامبەر ڤالینسیا ئەوا بێبەش دەبن لە یاریەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!