ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی زێدان دوای پێكانەكەی ڤاران


یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە ئۆساسۆنا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ئۆساسۆنای كرد و یاریەكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا ، هەردوو گۆڵەكەی مێرینگی لەلایەن ئیدێر میلیتاو و كارلۆس كاسیمیرۆوە تۆمار كران.

لە لێدوانی دوای یاریەكەیان زێدان ووتی: دڵخۆش بووم بە ئاستی یاریزانەكانم.

سەبارەت بە پێكانەكەی ڤاران ووتی: هیوادارم شتێكی ئاسان بێت ، ڤاران دەڵێت پێكانەكە سەخت نیە و هیوادارم وابێت.

لەوەڵامی پرسیاری پشوودان بە كرۆس و مۆدریچ ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: یاری زۆرمان لە پێشە پێوویستە پشوویان پێبدرێت و هەلێكیش بە یاریزانەكانی دیكە ببەخشرێت.

لە كۆتایشدا ووتی: پێكانی زۆرمان تووش بووە بەڵام توانیمان سێ خاڵی یاریەكە بەدەست بهێنین ، تا كۆتایی دەجەنگین ، ناڵێم نازناوەكان دەبەینەوە ، بەلام. بەو پەڕی توانامانەوە هەوڵی بردنەوەی دەدەین.

شایەنی باسە بەو بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید كۆی خالەكانی بۆ 74 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button