ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

میسی ئامانجی یەکەمی پاریس سانجێرمان نیە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئیستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەبەر دەکات، کەچی ئەو یانەیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە وەکو پلان بی داناوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی زانیاری نوێ لە ژوری کارگێری شازادەکان دەستکەوتووە، ئەو یانەیە ئامانجی یەکەمیان نوێ کردنەوەی گرێبەستی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەکەیان و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی پێش کۆتایی هاتنی ئەم رازی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدەن، بەڵام ئەگەر لەم کارەیان سەرکەوتوو نەبوون، ئەوا گواستنەوەی گۆڵکارەکەی بلاوگرانا وەکو پلان بی بەکاردێنن.

میسی هاوینی ئەمساڵ واتە نزیک دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و ئەگەر ئامادەنەبێت گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەو کات بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button