ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیدیۆ- هاندەرانی بارسێلۆنا گاڵتە بە ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا دەكەن دوای شكستەكەیان بەرامبەر گرانادا

یاریگا- 

یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تووشی گاڵتە پێكردن بوویەوە لەلایەن هاندەرانەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر گرانادا.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر گرانادا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە هاندەرانی بارسێلۆنا گاڵتە بە گۆڵپارێزی یانەكەیان تێر شتیگن دەكەن و یەكێك لە هاندەران بە گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە دەڵێت : ” برازایەكی بچوكم دەیەوێت گۆڵ لە تۆ تۆمار بكات ”.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت لە دوای هەریەك لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button